ئا – محمه‌د كه‌مال
له ژیانی رۆژانه‌ی هه‌ر تاكێكمان نهێنی بوونی هه‌یه، زۆرجار بۆ خاڵی كردنه‌وه‌ی خۆمان له نهێنی، په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر دركاندنی له‌لای كه‌سه نزیكه‌كانمان، توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێی وایه دركاندنی نهێنی لایه‌نی باش و خراپی هه‌یه و زۆرجار پێویست ده‌كات نهێنی بدركێندرێت.
راژان كاكه‌حه‌م، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، قوتابی په‌یمانگا، سه‌باره‌ت به دركاندنی نهێنیه‌كانی، وتی" تا راده‌یه‌كی كه‌م نهێنیه‌كانم ده‌دركێنم، چونكه له‌وه ده‌ترسم ئه‌و كه‌سانه‌ی نهێنیان له‌لا ده‌دركێنم نهێنیه‌كانم ئاشكرا بكه‌ن و له‌لای كه‌سانی تر باس بكه‌نه‌وه" راژان ئه‌وه‌شی وت" به‌ته‌نها نهێنیه‌كانم له‌لای هاوڕێكانم ده‌دركێنم، چونكه هاوڕێ زیاتر بایه‌خت پێ ده‌ده‌ن و لێته‌وه نزیكن".
راژان ده‌ڵێ هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بوومه‌ته‌وه له دركاندنی نهێنیه‌كانم و توشی هیچ گرفتێك نه‌بوویمه، چونكه زۆر متمانه‌م به یه‌كێك نه‌بووبێت نهێنیم له‌لا نه‌دركاندووه و ئه‌وانه‌ی من نهێنیم له‌لا دركاندوون نهێنی ئه‌وانیشم له‌لایه و زۆر باش پارێزگاریم لێ كردوون.
سه‌باره‌ت به نهێنی دركاندنی بۆ هاوڕه‌گه‌زی خۆی یاخود ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر راژان وتی" له‌لای من گرینگ نیه چ ره‌گه‌زێك بێت گرینگ ئه‌وه‌یه جێی متمانه‌م بێت و هه‌ست بكه‌م ده‌توانم نهێنیه‌كانمی له‌لا بدركێنم، به‌ڵام زیاتر نهێنی بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌دركێنم، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م كوڕ زیاتر نهێنی ده‌پارێزێت".
هه‌وار سلێمان، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، قوتابی په‌یمانگا، وتی" تا راده‌یه‌كی كه‌م نهێنیه‌كانم ده‌دركێنم ئه‌گه‌ر بیدركێنم له‌لای كه‌سه زۆر نزیكه‌كان ده‌یدركێنم كه زۆر متمانه‌م پێیان هه‌یه، چونكه له‌م رۆژگاره‌ی ئێستا متمانه زۆر كه‌م بووه، به‌ڵام به‌شتێكی باشی ده‌زانم نهێنی بدركێندرێت و له دڵدا نه‌مێنێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا په‌شیمان بووه‌ته‌وه له دركاندنی نهێنی هه‌وار وتی" هه‌ندێكجار په‌شیمان بوومه‌ته‌وه له دركاندنی نهێنیه‌كانم ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نهێنیم له‌لای هاوڕێیه‌كم دركاندووه و له‌شوینی تر گوێ بیست بوومه‌ته‌وه" هه‌وار ئه‌وه‌شی وت" زۆر هاوڕێم نهێنیه‌كانم له‌لا باس ده‌كه‌ن، نهێنیش له‌لای من ده‌بێته كۆیله و ئازاد كردنی ئه‌سته‌مه".
هه‌وار ده‌ڵی رۆژانه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زی خۆم دام و ئه‌گه‌ر نهێنی بدركێنم ته‌نها له‌لای هاوڕه‌گه‌زی خۆم ده‌یان دركێنم.
روكار ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، قوتابی په‌یمانگا، بۆچوونی وایه كه هه‌موو نهێنیه‌ك هی ئه‌وه نیه له‌لای هاوڕێكانی باسیان بكات، وتی" هه‌ندێك نهێنی هه‌یه له‌لای هیچ كه‌سێك باسی ناكه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك نهێنیش هه‌یه له‌لای هاوڕێكانم ده‌یان دركێنم، به‌تایبه‌ت هاوڕێیه‌كم و دایكم كه ده‌توانم نهێنیه‌كانم له‌لایان بدركێنم، وه نهێنیه‌كانیشم له‌لای كه‌سێك باس ده‌كه‌م كه زۆر دڵنیابم له‌وه‌ی نهێنیه‌كانم ده‌پارێزێت".
روكار ده‌ڵێ هیچ كات په‌شیمان نه‌بوومه‌ته‌وه له دركاندنی نهێنی، چونكه تائێستا نهێنیه‌كانیان باس نه‌كردووم، ئه‌وه‌شی وت" هه‌رگیز نهێنیه‌كانم بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر باسناكه‌م ته‌نها بۆ هاوڕه‌گه‌زی خۆم نهێنیه‌كانم باس ده‌كه‌م".
ناڵی نه‌وازاد، قوتابی كۆلێژ، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، سه‌باره‌ت به نهێنی دركاندن، وتی" زۆر كه‌م نهێنیه‌كانم له‌لای هاوڕێكانم ده‌دركێنم، چونكه له ئێستادا كه‌م هاوڕێ هه‌یه مرۆڤ بتوانێت نهێنیه‌كانی له‌لا بدركێنێ".
ناڵی ده‌ڵی" تائێستا له دركاندنی نهێنیه‌كانم په‌شیمان نه‌بوومه‌ته‌وه و توشی هیچ كێشه‌یه‌كیش نه‌بوومه‌ته‌وه له دركاندنی نهێنیه‌كانم، چونكه نهێنیه‌كانم ته‌نها له‌لای ئه‌زیزترین هاورێكانم ده‌دركێنم كه بڕوای ته‌واوم پێیان هه‌یه".
دكتۆر سیروان عه‌بدوڵا، توێژه‌ری ده‌روونی و مامۆستای ده‌روونزانی له په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر سه‌ره‌تا باسی له واتای نهێنی كرد، وتی" ئه‌و شتانه‌ی كه مرۆڤ ده‌یشارێته‌وه له ناخی خۆیدا ئه‌گه‌ر بێت‌و قسه یاخود كرده‌وه بێت، پێی ده‌گوترێت نهێنی، كه‌واته نهێنی، شاردنه‌وه‌ی زانیاری و كرده‌وه‌یه له كه‌سانی ده‌وروپشت "، هه‌روه‌ها وتیشی" نهێنی شاردنه‌وه سنووری هه‌یه، له نزیكترین كه‌سی بێت له‌خۆی، یاخود له‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵی لاوازه".
ئه‌و توێژه‌ره باسی له گرینگی نهێنی دركاندن كرد، وتی" ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر نهێنیه‌ك پاڵه‌په‌ستۆی له‌سه‌ر مرۆڤ دروستكرد، ئه‌وا زۆر گرینگه له‌م كاته‌دا نهێنیه‌كه بدركێنرێت، یاخود نهێنی سۆز یان رقلێبوونه‌وه یان ئازاردان بێت بۆ ده‌روونی كه‌سه‌كه، ئه‌وا بیدركێنی باشتره، واتا له‌كاتی بوونی كێشه یاخود ئێش و ئازارێكی زۆر، ئه‌وكاته دركاندنی ئه‌و نهێنیانه زۆر گرینگه و پێویسته بدركێندرێن، بۆ نموونه كه‌سێك، كه‌سێكی ئازیزی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌م كاته‌دا پێویسته خزم و دۆستانی هه‌وڵ بده‌ن گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و نهێنیه‌كانی پێ بدركێنن، تاكو ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه ده‌روونیه له ناخیدایه بێته ده‌ره‌وه، جا له رێگای گریان بێت یا له‌رێگه‌ی قسه‌كردن بێت".
دكتۆر سیروان، لایه‌نه خراپه‌كانی دركاندنی نهێنیشی خسته‌ڕوو، وتی" ئه‌گه‌ر دركاندنی نهێنی له كه‌سایه‌تی مرۆڤ لاواز بكات، ئه‌وا نه‌دركاندنی باشتره، بۆنموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره كردبێت، له‌م كاته‌دا دركاندنی ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كه لاواز بكات، یاخود نهێنیه‌كانی له‌لای ئه‌و كه‌سانه بدركێنێت كه شایسته‌ی ئه‌وه نین نهێنیه‌كه بپارێزن، له‌و كاته‌دا نه‌دركاندی باشتره و دركاندنی ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانی هه‌بێت، چونكه پێویسته نهێنی له‌لای ئه‌و كه‌سانه بدركێندرێت، كه دڵنیابین نهێنیه‌كان ده‌پارێزن".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌كرێ نهێنیه‌كان له‌لایان بدركێنرێت ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێ" یه‌كه‌م كه‌س كه نهێنی له‌لا بدركێنی، ئه‌و خوایه‌یه كه ئیمانت پێی هه‌یه، چونكه ئه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووانه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك نهێنی هه‌یه لای كه‌سه‌كان بیدركێنین كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونی خۆمان، بۆیه باشترین نهێنی دركاندن له‌نێوان مرۆڤ و خوایه. دووه‌میان، كه ده‌كرێ نهێنیه‌كانمانیان له‌لا بدركێنین، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه زۆر نزیكن لێمانه‌وه له‌لایه‌نی روحیه‌وه، جا ئه‌و كه‌سه دایك یان باوك یان خوشك یان برا یان هاوڕێ یان هتد بێت".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق