هه‌ولێر - محه‌مه‌د كه‌مال
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته گرنگ و پێویسته‌كانی كوردستان، ئه‌ركی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی بازرگانی و چاودێركردن و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازییه له كوردستان.
له‌دیدارێكی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا، هه‌ریه‌ك له سینان جه‌نابی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و ئیراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و دڵزار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌ری تۆمارگای كۆمپانیاكان و ئاراس شێخ ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی و حسین جه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیا پلان و كاری ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌كه‌ن.
تێكه‌ڵكردنی دوو وه‌زاره‌ت
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، وتی: "یه‌كه‌م هه‌نگاومان له كابینه‌ی نوێ‌دا یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی بوو له‌ناو یه‌ك وه‌زاره‌تدا به یارمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، ئه‌مه كارێكی زۆر گرنگ بوو"، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: "ڕێكخستنه‌وه‌ی یاسایی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ش كارێكی گرنگی تربوو، چونكه یاساكانیان جیاوازبوون".
باسی له‌وه‌شكرد كه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری پیشه‌سازی و بازرگانیدا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌هێزتر كردووه وه‌كو توركیا و ئێران و سوریا، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌وڵمانداوه كه كۆمپانیاكان ڕابكێشین بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی لێره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتنی باشمان به‌ده‌ستهێناوه كه ئێستا نزیكه‌ی له 60% كۆمپانیاكان توركین و كاری زۆر باش ئه‌نجامده‌ده‌ن".
پشتبه‌ستن به‌كه‌رتی تایبه‌ت
سینان چه‌له‌بی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌رتی پیشه‌سازیدا ئه‌وه‌یه‌كه ده‌یه‌وێت كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی هه‌بێت له په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی كه‌رتی تایبه‌تدا و وتی: "له‌مه‌ودوا پشت به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستین و پێشكه‌وتنی ئه‌و كه‌رته‌ش كاریگه‌ریی ده‌بێت و به‌پێی یاسا و ڕێنمایی مۆڵه‌ت به خاوه‌ن كار و سه‌رمایه‌داران ده‌ده‌ین، تایبه‌ت به كه‌رتی پیشه‌سازی".
هه‌روه‌ك ئاراس شێخ ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی هێمای به‌كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان كرد كه داتا و ئه‌و داواكارییانه كۆده‌كاته‌وه كه له‌ناو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا هه‌یه، وتی: "ئه‌وانه ده‌بنه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی ساڵێك تا پێنج ساڵ كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه داده‌ڕێژرێت"، بۆیه نموونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه پێویستیان به‌داتای كارگه هه‌یه و ده‌بێت بزانرێت چه‌ند كارگه‌مان له كوردستاندا هه‌یه؟ به‌رهه‌میان چه‌نده؟ چه‌ندی له ده‌ره‌وه دێن؟، وتیشی: "ئه‌مانه هه‌مووی داتان و له‌سه‌ر ئه‌م ژمارانه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پلانمان چی ده‌بێت و ده‌بێت چی بكه‌ین له‌ماوه‌ی داهاتوو".
كۆنتڕۆڵی جۆری
به‌ڕێوه‌به‌ری پیشه‌سازی ئه‌وه‌شی وت: "كوردستان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی زۆره بۆ نموونه كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و خۆراكی و پلاستكی زۆر كه‌ره‌سته‌ی تر كه كوردستان هه‌یه‌تی و لێی بێبه‌ش نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕاهاتنی هاوڵاتیانه له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كانه و چاودێریكردنی كۆنترۆڵی جۆرییه كه به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عیراقی ده‌ربچێت، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ كۆمپانیاكان به نرخێكی گونجاو دابین بكات وه‌كو نه‌وت و گاز و ئاو و كاره‌با، پێویسته حكومه‌ت ناوچه پیشه‌سازییه مۆدێرنه‌كان بۆ كۆمپانیاكان دابین بكات و هاوكاریان بكات".
كارگه‌ی پڕ كارمه‌ند
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستی كار و كارگه‌كان، ئه‌و ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر كارگه‌ی هه‌بووه پێویستی به 100 كارمه‌نده، كه‌چی 1200 كارمه‌ند كاریان تێدا كردووه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆره و ئه‌وه‌ش زیاتره له پێویستی به‌رهه‌مهێنان، بۆیه كارگه‌كانی حكومه‌ت شكستیان هینا"، به‌ڵام وتی: "حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵیدا كارگه‌كان بدات به كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌باشی ئه‌نجامبدرێن، به‌گشتی تائێستا له كه‌رتی تایبه‌تدا سه‌ركه‌وتنی باشمان به‌ده‌ستهێناوه، له‌هه‌مانكاتدا له‌هه‌ندێكیاندا شكستمان هێناوه".
ڕێگرتن له خۆراكی خراپ
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ ڕێگری له هاتنه ژووره‌وه‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی خراپ، ئیبراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه له سنووره‌كاندا بازگه‌ی تیمه‌كانی بازرگانی به‌پێی ڕێنماییه‌كانی خۆراك دێته هه‌رێمه‌وه و كۆنترۆڵ و چاودێری ده‌كرێت، بۆیه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ماوه‌ی به‌سه‌رچوو بێت ئه‌وا ناهێڵین بێته ژووره‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ڕێگای شاره‌كانی عیراقه‌وه دێنه ژووره‌وه له بازگه‌كاندا كۆنترۆڵی جۆری هه‌یه و چاودێری ده‌كرێن"، ئه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی بازرگانی چاودێریكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یه كه دێنه ناو بازاڕه‌كانه‌وه، وتیشی: "كۆنترۆڵی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش ده‌بێت به‌پێی مواسه‌فاتی عیراقی بێت، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوو، ئه‌وا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كه ده‌كرێت و سزا ده‌درێت و له ڕێگای لیژنه‌ی ئابوورییه‌وه ئه‌گه‌ری داخستنی دوكانه‌كانیشیان هه‌یه، ئه‌و پشكنینانه به مه‌به‌ستی دڵنیایی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ته‌ندروست بێته ناو هه‌رێمه‌وه".
ركابه‌ری
سه‌باره‌ت به هاتنی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان بۆ كوردستان، سینان چه‌له‌بی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، زۆر جار بۆ پڕۆژه‌ی گه‌وره، داوای ڕاسته‌وخۆ له كۆمپانیایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێن پڕۆژه‌كه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه دێنه كوردستان ئه‌گه‌ر ته‌نده‌ریان بۆ ده‌رچوو ئه‌وا ناوی خۆیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆمپانیاكان تۆمار ده‌كه‌ن، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه دێته كوردستان لق ده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵێك مه‌رجمان هه‌یه، وه‌زیری بازرگانی ئه‌وه‌شی به‌ته‌ئكیدكردنه‌وه‌وه وت: "گرنگی به كۆمپانیای خۆماڵی و بیانیش ده‌ده‌ین، به‌ڵام هیچ گومانی تێدا نییه كه كۆمپانیا بیانییه‌كان زۆر پێشكه‌وتووترن له كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم، چونكه ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیای زۆر گرنگیان هه‌یه"، به‌ڵام وه‌زیری بازرگانی هیوای خواست له چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا كۆمپانیاكانی ئێمه‌ش ڕكابه‌ری كۆمپانیا بیانییه‌كان بكه‌ن.
سزادانی كۆمپانیا
ده‌رباره‌ی دیارده‌ی ته‌واو نه‌كردنی پرۆژه و به‌جێهێشتنی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، چه‌له‌بی وتی: "هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كاره‌كه‌ی خۆی ته‌واو نه‌كات و به‌جێیبهێڵێت، به‌گوێره‌ی یاسا سزاده‌درێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه بیانیش بێت، ئه‌م یاسایه له‌هه‌موو وڵاتێكیشدا هه‌یه".
ئۆتۆمبیلی زۆر
سه‌باره‌ت به هاتنی ئۆتۆمبێلی زۆر و زیاد له‌پێویست بۆ كوردستان، ئیبراهیم عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه ئۆتۆمبێل به لێشاو دێته ناو كوردستان و پێویسته سنوورێك بۆ هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل دابنرێت"، بۆیه وتی: "وه‌كو وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هێنانی ئۆتۆمبێل له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت و سنوورێكی بۆ دابنرێت، باس له‌وه‌ش كراوه كه هاتنی ئۆتۆمبێل له ڕێگای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه بێت"، وتیشی: "هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێنانی ئۆتۆمبێل بكه‌وێته‌سه‌ر وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، دڵنیاشین له‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ڕێنمایی بۆ داده‌نرێت و چاودێری هێنانی ده‌كرێت"، هه‌روه‌ك ئه‌و باسیكرد كه ئێستا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دێنه كوردستان زۆربه‌یان كێشه‌یان هه‌یه و له ڕووی ژینگه‌پاریزییه‌وه و جۆره‌كانیانیشیان باش نین و ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌و كێشانه دابنرێت".
ته‌كنۆلۆژیای زانیاری
هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له بواری پیشه‌سازی و بازرگانیدا، حسێن چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی بواری IT ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه له هه‌موو بوارێكدا ده‌توانرێت (ئای تی) به‌كاربهێنرێت و زۆر پێویسته وه‌كو سیستمی ئه‌لیكترۆنی IT ڕۆڵی هه‌بێت له یارمه‌تیدانی كاره‌كانی بازرگانی، ئێستا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كمان له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ نموونه له دروستكردنی بینای نوێی وه‌زاره‌تدا نێتۆرك داده‌نێین، له‌لایه‌كی تر هه‌موو تۆماره‌كانمان به شێوه‌ی كاغه‌زه، ئه‌مه‌ش گه‌ڕان و كاره‌كان زۆر گران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌وڵداین كه سه‌رجه‌م فایله‌كان بكه‌ینه داتابه‌یس، ئه‌و به‌ڵێنیدا له داهاتوودا كاره‌كان به‌شێوه‌ی IT به‌ڕێوه‌بچێت و هاوڵاتیان له ماڵه‌وه له ڕێگای ئینته‌رنێت بزانن كاره‌كانیان له‌م وه‌زاره‌ته گه‌یشتۆته كوێ.
هاتنی كۆمپانیا
ده‌رباره‌ی هاتنی كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێمی كوردستان، دڵزار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری كۆمپانیاكان سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هێمای به‌وه‌دا ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه دێنه كوردستان حه‌ز ده‌كه‌ن كار بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌چاو شاره‌كانی تری عیراق، ئێمه‌ش ده‌بێت ئاسانكاریان بۆ بكه‌ین و یاسا و ڕێنماییان بۆ ده‌ربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستان كار بكه‌ن، وتیشی: "ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان دڵنیا نه‌بن تا نزیكه‌ی بیست ساڵ ده‌توانن كار بكه‌ن، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نابن بێنه كوردستان و سامانی خۆیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، گرنگیش نییه كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه دێنه كوردستان به ته‌نها كار ده‌كه‌ن یاخود له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئێمه كار ده‌كه‌ن".

تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له 21/10/2010 له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق