هه‌ولێر - بۆتان شێروانی و محه‌مه‌د كه‌مال
گه‌لی كورد یه‌كێك له نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌كانی جیهان و كیمیابارانكراوه و جینیۆسایدی نه‌ژادی و قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ری ئه‌نجامدراوه، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچووه‌وه، دكتۆر یاسین كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای دادوه‌ری كوردستان له دیمانیه‌كی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا قسه له‌سه‌ر به‌جینوسایدناساندنی كیمیاباران و ئه‌نفال ده‌كات، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ده‌دات به میكانیزم و گرنگی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له هه‌ڵدانه‌وه و چۆنیه‌تی هێنانه‌وه‌ی ڕووفاتی ڕۆڵه‌كانی كورد بۆ زێدی باووباپیرانیان.
(276) گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ
دكتۆر یاسین ئاماژه‌ی به ژماره‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له عیراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌تا دوای ئازادكردنی عیراق ئه‌و گۆڕانه‌ی دۆزرابوونه‌وه كه كوردی تیا‌بوو 276 گۆڕبوون، به‌ڵام دوای ئه‌م ماوه‌یه زۆر گۆڕی به كۆمه‌ڵی تر دۆزراونه‌ته‌وه له (دهۆك، سلێمانی، خانه‌قین، كه‌ركوك، چوارقوڕنه) و زۆر شوێنی تریش كه ئێستا ڕێژه‌كه له‌وه زیاتر بووه، كه هه‌مووی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی كورده كه زینده‌به‌چاڵ كراون".
ئه‌وه‌شی وت: "له‌دوای ئازادكردنی عیراق لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهات بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان كه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری مافی مرۆڤ و ئه‌مریكا له باشووری عیراق ده‌ستمان كرد به گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و دیاریكردنی شوێنی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان به ئامێری (GPS) و هه‌ریه‌كه له گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ژماره‌ی تایبه‌تی هه‌یه، ڕاپۆرتێكمان تایبه‌ت به گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌یه به چوار زمان نووسراوه كه شوێنی هه‌موو گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان زۆر به‌وردی دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كان ون نه‌بێت".
سه‌لماندنی جینۆساید
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌نها به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان ده‌زانرێت كه ئه‌م گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه هی كورده یاخود هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره و هه‌ندێكجار پشت ده‌به‌سترێت به شایه‌ده‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان كردووه له‌م شوێنانه، له‌هه‌مانكاتدا ته‌نها هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان گرنگ نییه گرنگتر ئه‌وه‌یه بیسه‌لمێنین كه كورد جینۆساید كراوه و به‌ڵگه‌كان به زانستی پێشكه‌ش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ین ناتوانین پیشانی هه‌موو جیهان بده‌ین كه كورد جینۆساید كراوه، وتیشی: "ئه‌و ئێسك و پروسكانه‌ی كه له گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه، ده‌هێندرێته‌وه شوێنی تایبه‌ت تاكو پشكنینی بۆ بكرێت و ئێسكه تێكه‌ڵه‌كان له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه و ته‌مه‌ن و باڵایان دیاری بكرێت و هۆكاری مردنیان ئاشكرا بكرێت".
كارتێك بۆ ده‌وڵه‌ت
یاسین كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت: "هه‌موو كارته‌كانمان ته‌واو بووه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ته‌نها كارت مابێت بۆ هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی به جینۆساید ناساندنی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانه، چونكه ئه‌و كارته بۆ به ده‌وڵه‌تیبوونی كورد زۆر گرنگه".
ده‌رباره‌ی پیلانی هێنانه‌وه‌ی ئێسك و پروسكی جینۆسایدكراوانی كورد، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م 276 گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌ی كه باسمان كرد ڕێژه‌ی 95% گۆڕه‌كان ده‌كه‌وێته باشووری عیراق، كاره‌كانی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هێنانه‌وه‌ی ئێسك و پروسكی ئه‌م گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵانه ته‌نها خۆم ئه‌نجامی ده‌ده‌م و ده‌یانهێنمه‌وه كوردستان، كاركردن ئاسان نییه له باشووری عیراقدا، بۆیه ده‌بێت پێداویستی دابینبكرێت، ئه‌م پێداویستیه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت، حكومه‌تی كوردستانیش تاوانی نییه ئه‌گه‌ر كه‌مێك دوابكه‌وێت، چونكه حكومه‌تی عیراقی گرفته بۆ كۆمه‌ڵێك شت، یه‌كێك له‌وانه، ده‌ڵێت نابێت هیچ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵبدرێته‌وه به پێی به‌ندێكی په‌رله‌مانی عیراق تاكو وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ بڕیاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌دات، ئه‌وان ئه‌زانن كه گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عیراق چه‌ند گۆڕێك نه‌بێت كه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی شیعه‌كانه ئه‌وانی تر هه‌مووی گۆڕی به كۆمه‌ڵی كورده". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان زۆر كه‌س هه‌ن قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ئاسان نییه، زانستێكی تایبه‌ته له هه‌موو زانكۆكانی دونیا ده‌خوێندرێت و ماجستێر و دكتۆرای له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت".
ناسینه‌وه
ده‌رباره‌ی ناسینه‌وه‌ی جینۆسایدكراوی ناوچه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری وتی: "هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه ئاشكرا ده‌كات، ناتوانرێت به گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی گه‌رمیان یاخود دۆڵی جافایه‌تی بوترێت ئه‌مانه بارزانین، چونكه جلوبه‌رگه‌كانیان یه‌كێكه له شایه‌تحاڵه‌كانیان و زۆربه‌یان ناسنامه‌یان له‌گیرفاندایه، ڕوونیشه كه بارزانییه‌كان یه‌كه‌م كۆمه‌ڵبوون كه له ساڵی 1983، زینده‌به‌چاڵكراون و براونه‌ته ناوچه‌ی (بوصه‌یه) له باشووری عیراق نزیك دیوانییه"، وتیشی: "لای ئێمه ئه‌مانه گرنگ نین، له هه‌مووی گرنگتر 182000 كورد ونبووه و زینده‌به‌چاڵكراون".
ئامێرێكی گران
سه‌باره‌ت به پیشكنینی DNA، ئه‌وه‌ی وت: "تائێستا ئامێری پشكنینی DNAمان نییه، بۆ پشكنینی ئه‌و ئێسك و پروسكانه‌ی كه له گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رده‌هێنرێن، چونكه نرخی ئه‌م ئامێره زۆره و زۆرجار داوامان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دابینی بكات، به‌ڵام ئامێری پشكنینی DNA له به‌غدا هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێویستیمان پێبێت هاوكاریمان ده‌كه‌ن". ته‌ئكیدیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئامێری پشكنینی DNA دابینبكرێت، ئه‌وا به وه‌رگرتنی نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه له كه‌سوكاری ئه‌نفال، ده‌توانین ئێسك و پروسكه‌كان دیاری بكه‌ین كه كێیه و هی چ بنه‌ماڵه‌یه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كارێكی تاڕاده‌یه‌ك گرانه، چونكه ده‌بێت ئه‌م نموونه‌یه به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌دان ئێسك تاكو هاوشێوه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی ڕوونكردنه‌وه "نموونه‌ی خوێنی زۆرێك له كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كانمان وه‌رگرتووه له ئه‌گه‌ری هێنانی ئامێری DNA ئه‌وا ده‌توانین ئه‌و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵانه‌ی كه هێناومانه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خوێنه‌كان جیاوازیان پێ بكه‌ین تاكو ئێسك و پروسكه‌كان بناسرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه زوو زینده‌به‌چاڵكران و له‌ناوچوون تائێستا نه‌دۆزاونه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه و ناسینه‌وه‌یان گران ده‌بێت، چونكه ده‌بێت نموونه له كه‌سوكاریان وه‌ربگیرێت و له‌وانه‌یه كه‌سوكاری زۆربه‌یان نه‌مابن و مردبن".
هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ
ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه له حكومه‌تی عیراقی و به هاوكاری یه‌كتر گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، بۆ نموونه هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تۆبزاوه به هاوكاری یه‌كتر ده‌ستمانكرد به هه‌ڵدانه‌وه‌یان، تائێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك حزبه سیاسییه‌كان له كوردستان تێكه‌ڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان نه‌بوون و ڕێگرنه‌بوون له كاره‌كانمان كه له ڕاگه‌یاندنه‌كان باسده‌كرێت، به‌ڵام وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم به پێچه‌وانه‌وه زۆر هاوكاریان كردووین بۆ ئاسانكردنی كاره‌كانمان، زۆر گرنگی به گۆڕی به كۆمه‌ڵ ده‌دات".
ده‌رباره‌ی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراق له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌وه‌شی وت: "پێش هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له هه‌رشوێنێك ده‌بێت وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حكومه‌تی عیراقی بڕیاری له‌سه‌ر بدات ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڕیارێكی په‌رله‌مانی عیراقی ئه‌مه‌ش كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات و ئه‌م بڕیاره‌مان پێ هه‌ڵه‌یه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین له په‌رله‌مانی ئاینده ئه‌و بڕیاره پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت".

تێبینی/ له 30/11/2010 له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق