رێكخراوى IREX ى نێوده‌وڵه‌تى له درێژه‌ى كار و چالاكیه‌كانى هاستا به كردنه‌وه‌ى خولێكى راهێنان به ناونیشانى (میدیاى نوێ) بۆ قوتابیانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ولێر كه ژماره‌ى به‌ژداربوان له خوله‌كه 14 قوتابى بوون، و له 3 رۆژى خوله‌كه‌شدا باس له گرینگى میدیاى نوێ و رۆڵى له پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگادا كرا.
رێكخراوى IREXى نێوده‌وڵه‌تى كه به‌رده‌وام خولى راهێنانى جۆراوجۆر بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌كاته‌وه، ئه‌مجاره‌ش خولێكى راهێنانى بۆ قوتابیانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ولێر به‌شى راگه‌یاندن به هه‌ردوو لقى TVو رادیۆ و رۆژنامه كرده‌وه، خوله‌كه به ناونیشانى (میدیاى نوێ) بوو، سه‌ره‌تاى خوله‌كه باس له‌و ئامرازانه كرا كه ناوده‌برێن به میدیاى نوێ وه‌كو مۆبایل و سایته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له نێوانیان (facebook, twitter, gmail, myspace...هتد)، پاشان باس له به‌ره‌و پێشچوونى میدیاى نوێ كرا له وڵاتانى پێشكه‌وتوو كه بووه‌ته هۆكارێك بۆ پێشكه‌وتنیان.
هه‌ر له خوله‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك جیاوازى باسكرا له‌نێوان میدیاى نوێ و میدیاى كۆن، كه میدیاى نوێ له هه‌موو روێكه‌وه پێشكه‌وتوو تر و ئازادتر و خێراتره له میدیاى كۆن.
له‌به‌رده‌وامى خوله‌كه به‌ژداربوان فێره چۆنیه‌تى دروست كردنى (weblog) كران كه سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ هه‌ر تاكێك به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نوسان كه تیایدا ده‌توانن بابه‌ت و نوسین و وێنه‌كانیان تێدا بڵاو بكه‌نه‌وه.
خوله‌كه سێ رۆژى خایاند و له رێككه‌وتى 13\12\2010 تا 15\12\2010 و رۆژانه له كاتژمێر 9ى به‌یانى تاكو 2ى پاش نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو، له‌كۆتایشدا قوتیابانى به‌ژداربووى خوله‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى ناوبراو بڕوانامه‌ى به‌ژدارى كردنیان وه‌رگرت.
من وه‌ك یه‌كێك له به‌ژداربووانى خوله‌كه زۆر سوودم بینى زۆریش خۆشحاڵبووم كه كۆمه‌ڵێك كه‌سى جوانم ناسى كه یادگاریه‌كانیان له‌یاد ناكرێت، له‌كۆتایشدا هیوادارم ئه‌م جۆره خولانه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكو سوودیان بۆ زۆرترین خه‌ڵك هه‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق