هه‌ولێر - محه‌مه‌د كه‌مال
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه و كێشوهرهكاندا كێشا، به‌كارهێنانی ڕوونتر بڵین كۆمپیوته‌ر جیهانی داپۆشی. كوردستانیش یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیادبووندایه. تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی بۆته مۆدیل و لاساییكردنه‌وه له‌لای لاوان و چین و توێژه‌كان ده‌بینرێت.
هاوڕێیه‌كی نوێ
ڕاژان كاكه حه‌مه ته‌مه‌نی 22 ساڵ و قوتابی په‌یمانگایه سه‌باره‌ت به پێویستی لاپ‌تۆپ وتی: "من پێویستییه‌كی زۆرم به لاپ‌تۆپ هه‌یه بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانی ڕۆژانه‌م، زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر لاپتۆپهكهمم و تا ڕاده‌یه‌ك خوم پێوه گرتووه و بووه به هاوڕێم".
ڕابه‌ر حه‌سه‌ن ته‌مه‌نی 24 ساڵ و قوتابی كه یه‌كێكه له به‌كارهێنه‌رانی لاپ‌تۆپ وتی: "من كاته فهراغهكانی ڕۆژانه‌م له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ به‌سه‌رده‌به‌م، به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌ستخستنی زانیاری نوێ ده‌ده‌م".
لاپ‌تۆپ
هیوا عه‌بدول نافیع ته‌مه‌نی 23 ساڵ خاوه‌نی پێشانگا بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر سه‌باره‌ت به جۆره‌كانی لاپ‌تۆپ وتی: "لاپ‌تۆپ زۆر جۆری هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه له كوردستان زۆر باون بریتین له (dell, hp, sony, acer, compact, hasse).
سه‌باره‌ت به كوالێتی لاپتۆپه‌كان و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه لێوه‌یان دێ وتی: "90% لاپتۆپه‌كان له وڵاتی چینه‌وه دێن و كوالێتییه‌كه‌یان تا ڕاده‌یه‌ك باشه، به‌ڵام هه‌ندێكیان جۆره‌كه‌یان خراپه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواكاری زۆریان له‌سه‌ره"، ئه‌وه‌شی وت: "گه‌نجان زیاتر ئاره‌زووی لاپ‌تۆپ ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك دیسكتۆپ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك وه‌ك، لاسایی كردنه‌وه، هه‌رزانبوونی نرخی لاپ‌تۆپ له چاو ساڵانی پێشوو، هه‌بوونی قیست له فرۆشتنی لاپ‌تۆپ، بچووكی قه‌باره‌كه‌ی كه بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه زۆر ئاسانه" .
لاپتۆپی كچانه
هیوا سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان لاپتۆپی كچانه و كوڕانه وتی: "تائێستا هیچ پێوه‌رێك نییه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی لاپتۆپی كوڕانه و كچانه، ته‌نها ڕه‌نگ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌ویش گرنگییه‌كی زۆری پێ‌نادرێت، چونكه زۆر كوڕ هه‌ن لاپتۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌كڕن و زۆر كچیش هه‌ن ڕه‌نگی ڕه‌شی كوڕانه ده‌كڕن".
نرخی لاپتۆپهكانیشی وا باسیكرد "نرخی لاپ‌تۆپ زۆر هه‌رزان بووه، ئه‌و لاپتۆپه‌ی ئێستا به 700 دۆلار ده‌یكڕی پێشتر به 1400 دۆلار بوو، به‌گشتی ئه‌و لاپتۆپانه‌ی كه بۆ كاری ئاسایی ده‌گونجێن نرخیان له‌نێوان 400 تا 1000 دۆلاره، لاپتۆپیش هه‌یه كوالێتی به‌رزه و مواسه‌فاتی تایبه‌تی هه‌یه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 5000 دۆلار".
ئاڵوده‌بوون به كۆمپیوته‌ر
سارا شێرزاد ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه قوتابی په‌یمانگایه و ڕۆژانه لاپ‌تۆپ به‌كارده‌هێنێت وتی: "من ڕۆژانه پێویستیم به لاپتۆپهكهمه و ئه‌و كاتانه‌ی كه پێویستیم پێی هه‌بێت به‌كاری ده‌هێنم"، ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌وكاتانه‌ی كه لێی دوور ده‌كه‌ومه‌وه حه‌زده‌كه‌م دووباره بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌كارهێنانی".
ڕه‌وه‌ند عومه‌ر ته‌مه‌ن 23 ساڵ قوتابی به‌شی (ئای تی)ه له كۆلێژ و یه‌كێكه له ئاڵوده‌بووان به كۆمپیوته‌ر وتی: "من به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له كۆلێژ له به‌شی (ئای تی)م، پێویستی زۆرم به لاپ‌تۆپ ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و كاتانه‌ی كه پێویستیشم پێی نییه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌مێنمه‌وه، چونكه زۆر عاشقی به‌كارهێنانی بوومه و ڕۆژانه نزیكه‌ی 10 بۆ 15 كاتژمێر كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌هێنم".
نه‌خۆشی ده‌روونی
دكتۆر ڕێدار محه‌مه‌د ئه‌مین پسپۆڕی ده‌روونی باسی له نیشانه‌كانی ئاڵوده‌بوون به كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت كرد و وتی: "یه‌ك له نیشانه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت به‌كارده‌هێنن هه‌ر چه‌ندێك به‌دیاریه‌وه بێت حه‌ز ده‌كات زیاتر به‌كاری بهێنێت و ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی به‌كارهێنانی زیاتر بكات، دووه‌میان به‌كارهێنه‌ر به‌رده‌وام بیر و هۆشی له‌لای كۆمپیوتهرهكهیهتی و هه‌میشه له ڕاستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و تێكه‌ڵ به لاپتۆپه‌كه‌ی ده‌بێت، سێیه‌میان زۆرجار حه‌ز ده‌كا ده‌ست به‌رداری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بێت، به‌ڵام تووشی دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی ده‌بێت و ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت، چواره‌میان زۆرجار زۆر به‌كارهێنه‌ر ده‌ستبه‌رداری هاوڕێكانی ده‌بێت و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر لاوازده‌بێت، به‌هۆی زیاد نزیكبوونه‌وه له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی".
پسپۆڕه ده‌روونییه‌كه باسی له زیانه‌كانی ئاڵوده‌بوون به كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه باسمانكرد له كه‌سێك به‌دیكرا، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی نه‌خۆشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی و چه‌ندێن نه‌خۆشی تر بێت، له‌هه‌مانكات ئاڵوده‌بوون خۆی له‌خۆیدا نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه".
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له २०/९/2010 له رۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاهبۆتهوه.

زۆر جوانه حمه ده‌ست خۆش هیوهدارم بتوانی شتی زۆرتر بڵاو بكه‌یه‌وه سه‌ركه‌وتوی ئینشاڵه
ردحذفدهستی تۆش خۆشبێ كاك ره‌وه‌ند زۆر سوپاس
ردحذف