هه‌ولێر – محه‌مه‌د كه‌مال
خوێندكاران له ماوه‌ى سێ مانگى پیشووى هاوین كات ده‌كوشن و سوود له‌و ماوه‌یه وه‌رناگرن ،پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانى خوێندكاران پلان و به‌رنامه‌یان نییه یاخود رێكخراوه و سه‌نته‌ره‌كانه پلانى گونجاو و كارایان بۆ خوێندكاران نییه؟.گه‌رچى هه‌ندێك له خوێندكاران پێیانوایه سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كان پلانى گونجاویان نییه بۆ په‌ره‌پێدانى لاوان ،به‌ڵام رێكخراوه و سه‌نته‌ره‌كانیش پێیانوایه خوێندكاران بێ باكن و گرنگى به خۆیان ناده‌ن .
سه‌رهه‌نگ یاسین، ته‌مه‌ن 23 ساڵ خوێندكارى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى سه‌باره‌ت به پشووى هاوینه و چۆنیه‌تى كات به‌سه‌ر بردنى وتى" من وه‌كو گه‌نجێك رۆشنه كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى خۆمى پێ دابین بكه‌م، وه هه‌وڵیشم داوه شه‌وانه به‌شدارى له خوله جۆراوجۆره‌كان بكه‌م وه زۆربه‌ى كاته فه‌راغه‌كانى خۆشم به كتێب خوێندنه‌وه به سه‌ر ده‌به‌م".
سوودى نه‌بوو
زانا ئیسماعیل، ته‌مه‌ن 22 ساڵ خوێندكارى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى وتى" له پشووى هاوینه‌كانى رابردوو چه‌ند جاره‌ك به‌شداریم له‌و خولانه كردووه كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ر و ناوه‌نده رۆشنبیریه‌كان كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ سودێكیان به‌من نه‌گه‌یاندوه، بۆیه دڵنیام هه‌ر به‌ناو سه‌نته‌ر و ناوه‌ندى رۆشنبیرین، چونكه زیاتر گرینگ‌یان به چه‌ند كه‌سێكى دیارى كرا‌و ده‌دا وه زیاتریش گرینگ‌یان به ره‌گه‌زى مێینه ده‌دا، بۆیه ئه‌مساڵ بڕیارم داوه به‌شدارى هیچ خولێكى ئه‌و سه‌نته‌ر و ناوه‌ندانه نه‌كه‌م"
زانا ئیسماعیل باسى له حزبى بوونى سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌كان كرد وتى" سه‌نته‌ره‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكى حزبى قۆرغ كراوه وه بازرگانى به‌م سه‌نته‌رانه ده‌كه‌ن، ئه‌مانه لایه‌نێكن وایان له‌من كردووه بڕوام به‌م سه‌نته‌ر و ناوه‌ندانه نه‌مێنێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وت" لایه‌نێكى تر كه واى له‌من كردوه دوور بكه‌ومه‌وه له خوله جۆربه‌خۆره‌كانى هاوینه، لایه‌نى ماددیه كه هه‌موو گه‌نجێك له‌م وڵاته پێویستى به‌وه هه‌یه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى خۆى پێ دابین بكات، چونكه هیچ جۆره قه‌رزێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به گه‌نجان نادرێت بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى خۆى پێ دابین بكات و روو له خوله‌كان بكات".
سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به لاوان زیاتر له 100 سه‌نته‌ر له كوردستان هه‌یه و بودجه‌یه‌كى باش له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ رایی كردنى كاره‌كانیان ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى تا هه‌نووكه تێبینى ده‌كرێت سه‌نته‌ره‌كان نه‌بوونه‌ته شوێنى په‌ره‌پێدانى لاوان وه‌كو پێویست .
گه‌رچى سه‌فین حه‌سه‌ن سه‌رۆكى كۆمه‌ڵگى لاوانى پایته‌خت سه‌باره‌ت به پلانیان بۆ لاوان له پشوى هاوین وتى" مانگێك به‌رله‌وه‌ى خوێندن ته‌واو بێت چه‌ند پلانه‌كمان داڕشت بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى پشووى هاوینه‌ى خوێندكاران چه‌ند خولێكى جۆراوجۆر بۆ خوێندكاران بكه‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به حزبى بوونى سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌كان وتى" به دڵنیایه‌وه ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ى كاریگه‌رى حزبیان له‌سه‌ره هه‌رگیز ناتوانن رووه راسته‌قینه‌كه‌ى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پیشان بده‌ن، به‌ڵام زۆر رێكخراویش هه‌ن كه پاشكۆى حزبیشن له هه‌مان كات كارى باش و جوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن" ئه‌وه‌شى وت" دڵنیام له‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه‌ى سه‌ر به حزبن ناتوانن به‌قه‌د رێكخراوى ئازادى لاوان و یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان خزمه‌ت به لاوان بكه‌ن".
له درێشه‌ى قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌مى و ته‌مبه‌ڵى لاوان وتى" پێم وانیه لاوانى ئێمه ته‌مبه‌ڵ بن، چونكه لاوانى ئێمه هه‌میشه سه‌ركوت كراوه، وه هیچ بوارێكى بۆ نه‌ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ى بره‌و به تواناكانى خۆى بدات و له رووى مافیشه‌وه هه‌میشه لاوانى ئێمه ماف خوراو بوینه بۆیه ناتوانین بڵێین لاوانى ئێمه ته‌مبه‌ڵن یان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن تاكو مافه‌كانیان بۆ دابین نه‌كرێت".
بێ باكى
هاوكات سه‌نته‌ره‌كانیش ئاماژه به بێ باكى لاوان ده‌كه‌ن له‌وه‌ى گرنگى به خۆیان ناده‌ن و نایانه‌وێ گرنگى به خۆ رۆشنبیر كردن و په‌ره‌پێدانى خۆزگه و خولیاكانیان بده‌ن .
هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر به‌رپرسى ئۆفیسى هه‌ولێرى سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى چالاكى لاوان سه‌باره‌ت به خوله هاوینیه‌كان وتى" ئێمه وه‌كو هه‌موو ساڵانى تر كۆمه‌ڵێك خولى هاوینه‌مان كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لاوان بره‌و به‌خۆیان بده‌ن له بواره جیاجیاكان" ناوبراو وتیشى" رێژه‌ى به‌شدارى لاوان له خوله‌كان ساڵ به ساڵ روو له‌كه‌مبوونه هۆكاره‌كه‌شى یان لاوان په‌سه‌ندى ئه‌م جۆره خولانه ناكه‌ن و پێیان باش نیه، یان لاوانى ئێمه ئه‌وه‌نده تیًگه‌یشتوه پێویستى به‌م جۆره خول و چاڵاكیانه نیه".
ناو براو سه‌باره‌ت به حزبى بوونى سه‌نته‌ره‌كان وتى" ره‌نگه زۆرێك له سه‌نته‌ره‌كان حزبى بن و حزب دروستیان بكات، به‌ڵام پێویسته لاوان خۆیان خاوه‌ن بڕیار بن كه له چ سه‌نته‌رێك به‌شدارى ئه‌و خولانه ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به تواناى لاوان و هه‌وڵدان بۆ فێربوون ئه‌وه‌شى خسته‌روو" رێژه‌یه‌كى زۆرى لاوانى كۆمه‌ڵگاى ئێمه بێ باكن حه‌ز ناكه‌ن خۆى خاوه‌ن پڕۆژه و تواناى خۆى بێت، هه‌میشه چاوه‌ڕێى لایه‌نێك ده‌كات كێشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر بكات و هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ دابین بكات".
فه‌راغى گه‌نجان
كاتى فه‌راغى مرۆڤه‌كان كاریگه‌رى خراپى ده‌روونى هه‌یه له‌و سه‌ر كه‌سانه‌ى كاتى به‌تاڵیان،پسپۆرانى ده‌روونى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گرنگ مرۆڤ كاتى به‌تاڵى نه‌بێت .
یوسف كوردى راهێنه‌رى ماده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌ى خسته‌روو، به‌كارهێنانى كاتى گونجاو و ئاراسته كردنی گه‌نجان به شێوه‌یه‌كى دروست و پڕكردنه‌وه‌ى كاتى ده‌ستبه‌تاڵیان و به‌شدارى كردن له چالاكیه‌كانى ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌رزشى و زانستیه به سووده‌كان،هۆكارێكى باشه بۆ تووشنه‌بوونیان به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ".ئه‌وه‌شى وت " ده‌ستبه‌تاڵى هۆكاره‌كه بۆ ئاڵوده‌بوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان " .
له‌لایه‌كى تره‌وه یوسف عوسمان پسپۆری ده‌رونزانی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌باره‌ت به فه‌راغى گه‌نج له پشووى هاوینه وتى" پشووى هاوینى خوێندكاران به‌رنامه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه وه لێكدانه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، واتا پشووى هاوین بۆ كاتى خه‌ریك بوونى گه‌شت و گوزاره وه خه‌ریك بوونى به‌و شتانه‌یه كه له كاتى ده‌وامى خوێندندا نه‌ى توانیوه ئه‌نجامیان بدات، وه ئه‌گه‌ر گه‌نج هیچ شتێك ئه‌نجام نه‌دات زۆرترین كاته‌كانى خۆى به بیركردنه‌وه‌یه‌كى سلبى ده‌باته سه‌ر، واتا ره‌تى بۆچوونه‌كانى ده‌وروبه‌ر ده‌كاته‌وه وه كه‌سێكیش ده‌بێت كه له گێشاوێكى ده‌رونیدا ده‌شى و ناتوانێت كه‌سێكى كارا بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، ته‌نانه‌ت ناتوانێت بڕیاریش بدات كه ئایا له دوارۆشدا چى ده‌كات، چونكه فه‌راغى گه‌نجان له ناو كۆمه‌ڵگا كوشنده‌یه و توشى په‌شۆكاوى ده‌كات وه زۆرجار په‌نا بۆ خۆ له‌ناو بردن ده‌به‌ن".
یوسف عوسمان ئه‌وشى وت" بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نج ئه‌و فه‌راغه له‌ناو ببات پێویسته بڕیار بدات له گۆرینى كۆمه‌ڵایه‌تى و خۆى بگۆرێت و خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر وه هه‌وڵیش بدات به‌هۆى توانا‌و وه ئه‌و تایبه‌تمه‌نیه‌ى كه هه‌یه‌تى له رووى فكرى و جه‌سته‌ییدا له رووى پیشه‌یى و له رووى خوێندنه‌وه هه‌وڵبدات كۆمه‌ڵگا بگۆرێت، ئه‌و كاته ده‌توانێت له‌و فه‌راغه رزگارى ببێت".
سه‌باره‌ت به خوله‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ خوێندكاران له پشووى هاوینه وتى" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چالاكى قوتابخانه‌كان وه زۆرێك له رێكخراوه‌كانیش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كان ساڵانه كۆمه‌ڵێك خولى جۆراوجۆر ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران".
سه‌باره‌ت به پلانى فیدراسیۆنى رێكخراوه و قوتابی و خوێندكارییه‌كان ، سه‌ردار حمه على سه‌رۆكى فیدراسیۆنى رێكخراوه قوتابى و خوێندكاریه‌كان وتى" فیدراسیۆنى رێكخراوه قوتابى و خوێندكاریه‌كان له 13 رێكخراو پێكهاتووه وه ساڵانه له پشووى هاویندا كۆمه‌ڵێك خول و چالاكى بۆ خوێندكاران ئه‌نجام ده‌ده‌ین" ئه‌وه‌شى وت" كۆمه‌ڵێك خولمان كردۆته‌وه وه چه‌ندین به‌رنامه‌مان له‌به‌ر ده‌سته به‌ڵام هێشتا نه‌چۆته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه".
سه‌ردار حمه على ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد" پلانمان هه‌یه كه چه‌ند سمینارێك ئه‌نجام بده‌ین بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خوێنكاران له زیانه‌كانى ماده هۆشبه‌ره‌كان".
سه‌رۆكى فیدراسیۆنى رێكخراوه قوتابى و خوێندكاریه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد" خوله‌كانمان بێ به‌رامبه‌رن هیچ پاره‌یه‌ك له قوتابى و خوێندكاران وه‌رناگیرێت وه هیچ مه‌رجیش نیه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شدارى له‌م خولانه ده‌كه‌ن سه‌ر به‌م حزبه بن یان ببن به ئه‌ندام له‌م رێكخراوانه، بۆیه هه‌ركه‌سێك ئازاده به‌شدارى ئه‌م خولانه ده‌كات یان نایكات".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به رۆشنامه‌ى ئاسۆى راگه‌یاند كه تاكو ئێستا وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان هیچ پڕۆشه‌یه‌كى له‌به‌ر ده‌ستدا نییه بۆ لاوان له وه‌رزى هاوین و پشووى خوێندكاران.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق