هه‌ولێر – محه‌مه‌د كه‌مال
جه‌وهه‌رى دیموكراسى له ولاًتێكى ئازاد و سه‌قامگیرى مافى هاوڵاتی بوون، بوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌یه‌كى پاك و دروست و دوور له هه‌موو فشار و مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر لایه‌نى كه‌مینه و ئۆپۆزسیۆن به ئامانجى دیارى كردنى نوێنه‌رانى هاوڵاتیان به كارتى ده‌نگدانى سه‌ر سه‌ندوقه‌كان.
له‌وه‌ش گرنگتر له كۆمه‌ڵگاى دیموكراسی بوونى ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى په‌رله‌مانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێ كار، باشترین خاڵى ته‌واوكاریش بوونى په‌یوه‌ندى به‌هێزى نێوان په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیانه هه‌موو كێشه و ئاریشه‌كانى ئاراسته‌ى نوێنه‌ره‌كانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بۆیه له وڵاتاى پێشكه‌وتوو په‌رله‌مانتاران نووسینگه‌ى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه بۆ پێشوازى كردن له جه‌ماوه‌ر و ئاگاداربوونى كێشه و گرفته‌كانى هاوڵاتیان، یاخود په‌رله‌مانتاران خۆیان په‌یوه‌ندى به هاوڵاتیانه‌وه ده‌كه‌ن به هۆكاره‌كانى مۆبایل و ئینته‌رنێت و به‌ستنى كۆڕ و سیمینار‌و داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كێشه و گرفته‌كانیان بخه‌نه روو.
نوێنه‌رى خه‌ڵك
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌ى خسته‌روو" په‌رله‌مانتار نوێنه‌رایه‌تى میلله‌ت ده‌كه‌ن پێویست ده‌كات تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ببن بۆ ئه‌وه‌ى له كێشه و ئاریشه‌كانى خه‌ڵك بگات و بیگه‌یه‌نن به په‌رله‌مان و لیژنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان بكرێت و به‌پێى پێویست چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه، تاوه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مان نزیكتربێت له‌خه‌ڵك باشتر ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه تێكه‌ڵاو نه‌بوونى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كاریگه‌رى سلبى ده‌بێت و بۆشایه‌ك دروست ده‌كات له‌نێوان خۆى و خه‌ڵك، وه هاوڵاتیان ده‌بێ له‌وه‌گاداربن كه مافیان به‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌وه هه‌یه و په‌رله‌مانتارانیش ئه‌ركیان له‌سه‌ر شانه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان و ده‌بێ له‌ئاستى ئه‌و متمانه‌یه‌دابن كه خه‌ڵك پێى داون و تێكه‌ڵاوى خه‌ڵك ببن".
له‌لایه‌كى تره‌وه زانا ره‌ئوف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان وتى" سروشتى كاركردنى په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌موو كاركردنێكى تر جیاوازه كه بناغه‌ى كارى په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر چه‌مكى نوێنه‌رایه‌تى بوون دروست ده‌بێت كه نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك ده‌كات، به‌تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستاندا كه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌ى بازنه به‌ڕێوه ده‌چێت و په‌رله‌مانتار ده‌بێته نوێنه‌رى هه‌موو پارێزگاكان و هه‌موو خه‌ڵكێكه"ئه‌وه‌شى وت" هاوڵاتى بۆ ئه‌وه ده‌نگ به په‌رله‌مانتار ئه‌دات كه له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه بۆ بۆ ئه‌و كاربكات نه‌وه‌ك له په‌رله‌مان گوزارشت له بیروڕاى تایبه‌تى خۆى بكات. بۆیه ده‌بێ په‌رله‌مانتاران هه‌ست به كێشه‌كانى هاوڵاتیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه‌كانیان بێ و هه‌وڵى به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ریان بۆ بدات".
هاوڕاز شیخ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى په‌رله‌مانتار و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر وتى" په‌رله‌مانتار نوێنه‌رى خه‌ڵكه و جیایه له‌گه‌ڵ هه‌موو كارێكى تر، چونكه جه‌ماوه‌ر ده‌نگت پێده‌ده‌ن، وه په‌رله‌مانتار زیاتر به‌وه كارا ده‌بێت كه تێكه‌ڵ به خه‌ڵك بێت و له‌ناو خه‌ڵكدابێت بۆ گوێ گرتن له كێشه و گرفته‌كانى هاوڵاتى و گه‌یاندنى ده‌نگى ئه‌وان به په‌رله‌مان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان و تێكه‌ڵ بوونى په‌رله‌مانتار به خه‌ڵك یه‌كێكه له ئه‌ركه هه‌ره گرینگه‌كانى په‌رله‌مانتار".
تێكه‌ڵ بوون به خه‌ڵك
دكتۆر قه‌یس كاكه تۆفیق مامۆستا له كۆلێژى ئاداب له زانكۆى سۆران سه‌باره‌ت به گرینگى تێكه‌ڵ بوونى په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیان وتى" په‌رله‌مانتاران به‌ده‌نگى خه‌ڵكه‌وه گه‌یشتونه ئه‌و شوێنه و پێویسته به‌ده‌م داواكاریه‌كانى خه‌ڵكه‌وه بێن و تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ببن، چونكه ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌ڵقه‌ی په‌یواندیه له نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكه" هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وت" پێویسته به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه په‌رله‌مانتاران ئۆفیسى تایبه‌تیان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵك بتوانێت كێشه و داواكاریه‌كانى خۆى بگه‌یه‌نێت به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه و ئه‌وانیش به‌ده‌م داواكاریه‌كانى هاوڵاتیانه‌وه بێن و ده‌نگى خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت به په‌رله‌مان و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه و گرفته‌كانى هاوڵاتیان بدات".
موخلیس ئیسماعیل ته‌مه‌ن 35 ساڵ قوتابى په‌یمانگا وتى" هه‌موومان بینیمان به‌شێك له كاندید كراوان كه خۆیان پاڵاوتبوو بۆ بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان پێش هه‌ڵبژاردن سه‌ردانى هه‌ندێك شوێنیان ده‌كردوو و تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان ده‌نگى پێبدات، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردن و بوونى به په‌رله‌مانتار ئه‌م تێكه‌ڵاویه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر كه‌مى كرده‌وه و نه‌ما، بۆیه به‌پێویستى ده‌زانم په‌رله‌مانتاران تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ببن و له نزیكه‌وه كێشه و گرفته‌كانى هاوڵاتیان ببینن و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بدات".
زانا ره‌ئوف ئه‌ندامه‌كه‌ى فراكسیۆنى گۆرانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد" ره‌نگه ئاراسته‌ى تێكه‌ڵاو بوونى په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان له په‌رله‌مانتارێكه‌وه بۆ په‌رله‌مانتارێكى یاخود له فراكسیۆنێكه‌وه بۆ فراكسیۆنێكى تر بگۆڕێت به‌و پێیه‌ى كه په‌رله‌مانتاره‌كه نوسینگه‌ى هه‌بێت خه‌ڵك سه‌ردانى بكات یاخود په‌رله‌مانتار تێكه‌ڵاوى خه‌ڵك ببێت و بچێت له‌نزیكه‌وه خه‌ڵك بدوێنێ" ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد،تێكه‌ڵاوبوونى په‌رله‌مانتار گرینگێكى زۆرى هه‌یه. بۆ نموونه كاتێك په‌رله‌مانتارێك گفتوگۆیه‌ك ده‌كات له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك یاخود له‌كاتى په‌سه‌ند كردنێكدا ده‌بێ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه ده‌یكات میزاجى خۆى به‌لاوه بنێت و ده‌بێ گفتوگۆكانى گوزارشت بكات له‌و شتانه‌ى كه له‌ده‌ره‌وه هه‌یه، به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار بڕواى به‌م بابه‌ته‌ش نه‌بێت ماده‌م راى هاوڵاتیانى له‌سه‌ره ده‌بێ بیگه‌یه‌نێته شوێنى خۆى، چونكه پۆسته‌كه پۆستێكى گشتیه".
شوان كابان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌ى خسته‌روو،" یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگه‌كانى په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌یه كه تێكه‌ڵ به خه‌ڵك بێت و له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه‌كانیان بێت، بۆیه به‌پێویستى ده‌زانم په‌رله‌مانتاران تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ببن، ئه‌م تێكه‌ڵ بوونه‌ش له په‌رله‌مانتارێكه‌وه بۆ په‌رله‌مانتارێكى تر ده‌گۆرێ به‌گوێره‌ى پابه‌نبوونى به لێژنه و كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان".
هاوڕاز شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامه‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وتی" ئێمه وه‌كو فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌سه‌ره‌تاى بوونمان به په‌رله‌مانتار به‌رنامه‌مان بۆ ئه‌وه داناوه كه سه‌ردانى هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین زیاتر تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ببین له‌وه‌ى كه پێش هه‌ڵبژاردن تێكه‌ڵیان ببوین، بۆ ئه‌وه‌ى له كێشه و گرفته‌كانیان ئاگاداربین".
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ ئه‌ندامه‌كه‌ى فڕاكسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ئاماژه‌ى به‌وه كرد" هاوڵاتیان به‌به‌رده‌وامى په‌یواندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنى كێشه‌كانیان زۆرجار له‌گه‌ڵیان رۆیشتوین بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى كارئاسانیان بۆبكه‌ین، وه هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانى په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ گه‌یاندنى كێشه‌كانیان به په‌رله‌مانتاران به‌بێ بوونى هیچ به‌ربه‌ستێك".
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ ئاماژه به‌وه‌ش كرد" له په‌رله‌مان خه‌ڵك ده‌توانێت سه‌ردانى په‌رله‌مانتار بكات بۆ گه‌یاندنى كێشه و گرفته‌كانیان، به‌ڵام له كوردستان چه‌ند نوسینگه‌یه‌كى په‌رله‌مانتاران هه‌یه كه سه‌ر به په‌رله‌مانى كوردستانه، ئه‌وه‌ى تر نوسینگه‌ى تایبه‌تى په‌رله‌مانتاران نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بودجه‌یه‌كى تایبه‌تیان نیه بۆ ئه‌وه‌ى نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆى كێشه‌یه‌كه"
عه‌لى كه‌ریم سه‌رۆكى ئه‌نیستیوتى كوردستان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ وتى" تێكه‌ڵ بوونى په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه كه ئایا تاچ ئاستێك راستگۆده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان له‌و به‌ڵێنانه‌ى كه به‌خه‌ڵكى ده‌ده‌ت، یاخود ئایا دواى هه‌ڵبژاردنیشیان تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ده‌بن، چونكه په‌رله‌مانتار ده‌بێت له خۆشى و ناخۆشیه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دابێت بۆئه‌وه‌ى بیروبۆچوونه‌كانى خه‌ڵك له په‌رله‌مان باس بكات نه‌وه‌ك بیروبۆچوونى خۆى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من له كوردستان تێبینیم كردووه به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كان پێش ئه‌وه‌ى بچێته هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه تێكه‌ڵ به خه‌ڵك نه‌بوینه و خه‌ڵكى ناسراو و جه‌ماوه‌رى نه‌بوینه، زۆریان له رێگاى حیزبه‌وه هێندراون و كارلێكیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك زۆر لاواز بووه، له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌هامان شێوه نه‌مانبینى وتارێكى به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك گه‌رم و گوڕبوون، به‌ڵام ئێستا هاتوونه‌ته‌وه سه‌ر بارى ئاسایى خۆیان و كه‌متر كارلێكیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌وه هه‌یه" ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد" زۆر له په‌رله‌مانتاران پێیان وایه بۆ یه‌كجار ده‌بێته په‌رله‌مانتار و ته‌واو، نه ئومێدێكیان هه‌یه جارێكى تر بێنه‌وه په‌رله‌مان نه ئه‌و ده‌وره شوێنه گرینگه‌ش به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه پێیان وابێت به‌رپرسیارانه نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك بكه‌ن، چونكه به‌شێكیان وه‌كو ئه‌ركێكى حیزبى سه‌یرى ده‌كه‌ن و به‌شێكیان وه‌كو ئیمتیازێك سه‌یرى ده‌كه‌ن و به‌شێكیان وا سه‌یرى ده‌كه‌ن كه ئه‌مه یه‌كجاره و له‌كۆڵیان ده‌بێته‌وه، ئه‌مانه‌ش واده‌كات په‌رله‌مانتاران زۆر له روویان نه‌یێت تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ببن".
ئامرازى په‌یوه‌ندى
زانا ره‌ئوف ئه‌وه‌شى خسته‌روو" پێویسته ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و ئیمێڵى په‌رله‌مانتاران له‌لاى خه‌ڵك ئاشنابێت، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش توێژێكى دیارى كراون له كۆمه‌ڵگا سوودى لێده‌بینێت، چونكه ره‌نگه خه‌ڵكى نه‌خوێنده‌وار سوودى لێنه‌بینێت، به‌ڵام به پێویستى ده‌زانم په‌رله‌مان كه‌ناڵێكى هه‌بێت و بتوانێت په‌یوه‌ندیه‌كى باش له نێوان په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵك دروست بكات".
شوان كابان وتى" ئێمه وه‌كو لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و ئیمێڵه‌كانمان بڵاو كردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌كاتى بوونى كێشه‌یه‌ك كه له‌تواناى ئێمه‌دابێت چاره‌سه‌رى بۆ بكه‌ین په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن، به‌شێوه‌ى تاك و گروپ سه‌ردانى شوێنى جیاجیامان كردووه بۆئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه و گرفتى هاوڵاتیان ببین، وه له شارى سلێمانى نوسینگه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان كێشه‌كانى خۆیان به په‌رله‌مانتاران رابگه‌یه‌نن".
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وتى" ئه‌گه‌رچى له سایتى په‌رله‌مان ژماره و ئیمێلى ئه‌ندام په‌رله‌مانانن بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویست هاوڵاتیان په‌یوه‌ندى به په‌رله‌مانتارانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئینته‌رنێت به‌كارناهێنێت كه‌متر ده‌توانن زانیاریان هه‌بێت له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران".
ئه‌ندامه‌كه‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو هاوڕاز شێخ ئه‌حمه‌د وتى" وه‌كو په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و ئیمێڵمان بڵاو كردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌كاتى بوونى كێشه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن یاخود به‌ئیمێل بۆمان بنێرن، به‌رداوام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كرێت و رۆژانه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى خه‌ڵكداین، من وه‌ك خۆم رۆژانه تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ده‌بم و له كێشه‌كانیان ئاگادارم هه‌وڵیشم داوه به‌پێى توانا كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌م".
بێمنه‌ت بوون
به‌هۆى كه‌لتوورى تایبه‌تى كوردستان هه‌ندێك جار بێمنه‌ت بوونى په‌رله‌مانتارانى به‌دى ده‌كرێت كه گرنگى به به‌و په‌یوه‌ندییه نادان تا وه‌كو نوێنه‌رانى خه‌ڵك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر بكات كه به ده‌نگى جه‌ماوه‌ر پۆستى په‌رله‌مانتارى وه‌رگرتووه.
عه‌لى كه‌ریم ئه‌وه‌شى خسته‌روو" هه‌ندێ خاڵ هه‌ن واده‌كه‌ن كه په‌رله‌مانتاران بێهیوابن یاخود بێ منه‌ت بن له تێكه‌ڵاوبوون به‌خه‌ڵك خاڵى یه‌كه‌میان له هه‌رێمى كوردستان دیموكراسیه‌ت نه‌بۆته ئه‌و كلتووره راسته‌قینه‌ى كه هاوڵاتى له ده‌ره‌وه‌ى ئینتیماى حیزبى ده‌نگ به په‌رله‌مانتار بدات، چونكه زۆرجار باشى و خراپى بۆیان گرینگ نیه ته‌نها له‌به‌ر ئینتیمایان بۆ ئه‌م حیزبه ده‌نگ به‌و كه‌سه ده‌ده‌ن، خاڵى دووه‌میان له‌هه‌رێمى كوردستان هێشتا خه‌ڵك نه‌بۆته چاو‌دێر و پرۆسه‌ى دیموكراسى له‌ناو عه‌قڵى خه‌ڵكدا ئه‌وه‌نده پێش نه‌كه‌ووتوه بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى په‌رله‌مانتار بكات له‌ئه‌گه‌رى جێبه‌جێ نه‌ركردنى به‌ڵێنه‌كانیان بتوانێت سزاى بدات كه جارێكى تر ده‌نگى پێنه‌داته‌وه یان حیزبه‌كه‌ى لێ ئاگادار بكاته‌وه كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره وه‌كو پێویست نیه یان راستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه وتیه‌تى نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك ده‌كه‌م، سێیه‌میان خودى ده‌زگاى په‌رله‌مان و پێكهاته و سروشتى په‌رله‌مانه له كوردستان، چونكه پارته سیاسیه‌كان كۆنترۆڵێكى نادیموكراسیانه‌یان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانى خۆیانه‌وه هه‌یه، زۆرجار به‌رپرسه عه‌سكه‌ریه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان زیاتره له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه خه‌ڵك ده‌نگى پێداون".
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته له 12-18/ 12/ 2010 له گۆڤاری هه‌فتانه بڵاو بۆته‌وه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق